موقتەدا سەدر: نابێت مالیكی سوپا لە دژی هاووڵاتیان بەكار بهێنێت

 موقتەدا سەدر: نابێت مالیكی سوپا لە دژی هاووڵاتیان بەكار بهێنێت
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی شیعەی سەدر، لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، پشتگیریی سوپای عێراق دەكات. سەدر گوتیشی بەگژداچوونەوەی تیرۆریستان لە عێراق، بە بەرژەوەندیی گەلەكەمان دەشكێتەوە.

ئەگەر بە یەكدەنگی كار بكەین، دژمنانمان بێ هێز دەبن و گشتمان متمانەی گەل بە دەست دێنین. هاوكات موقتەدا سەدر داوای لە نوری مالیكی كرد كە سوپا لە دژی هاووڵاتیان بە كارنەهێنێت، بەڵكو لە دژی تیرۆر و تیرۆرستان بەكاری بهێنێت.

دوێنێش ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی عیراقییە داوای كشانەوەی وەزیرەكانی عێراقییە لە حكوومەت دەكات. لە مباریەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە دوای دەستگیركردنی ئەحمەد عەلوانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی سەر بە ئیئتیلافی عیراقیە ‌‌و كوشتنی برایەكی لە لایەن هێزەكانی سەر بەسواتی سوپای عێراقەوە لە پارێزگای ئەنبار كە تۆمەتی تیرۆری خراوەتە پاڵ، ئەیاد عەلاوی داوای لە وەزیرەكانی سەر بە ئیئتیلافەكەی كرد، دەستبەجێ دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لە حكوومەت رابگەیەنن، ئەوەش وەك ناڕەزایەتییەك لەو ئۆپەراسیۆنەی لە پارێزگای ئەنبار بەڕێوە دەچێت.

هاوكات دەزگای دژە تیرۆر لە عێراق ئاماژەی دا كە یەكەیەكی سەربازییان لە پێناو جێبەجێكردنی داواكارییەكی دادگا بۆ دستگیركردنی ژماریەك گومان لێكراو بە تۆمەتی پەیوەندییان بە تیرۆرەوە، هەڵمەتێكی پشكنینان لەو ناوچانە دەستپێكردووە كە ئەحمەد عەلوانی تێدا نیشتەجێیە و ئامانجیان بووە، ئەو كەسانە دەستگیر بكەن كە پێشتر لە گۆرەپانی مانگرتووان لە ئەنبار لە دەست هێزەكانی ئەمنی هەڵاتبوون. بەڵام دواتر ئەو رووداوەی لێكەوتۆتەوە.
Top