پێویستە كۆتایی بە خۆپێشاندانەكانی ئەنبار بهێنرێ
عەبدولسەلام مالیكی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا كە نووری مالیكی سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دەكات بە (رووداو)ی راگەیاند لە خۆپێشاندان و ناڕەزاییەكانی ئەنبار بە ئاشكرا دروشمی تائیفی دەگوترێتەوە و بە دەستی دەرەكی هەوڵی نانەوەی فیتنەی تائیفی دەدرێتو پێویستە سنوورێكی بۆ دابنرێت و كۆتایی بە خۆپێشاندانەكانی ئەنبار بهێنرێت\".
ناوبراو ئاماژەی بە هەندێ لەو دروشمانە كرد كە دەگوترێنەوە لەوانە \""بەرازەكان (وەك ئاماژەیەك بۆ شیعەكان)\"" ، \""بەغدا ئێمە بەڕێوەین\"" و \""ئازادكردنی بەغدا لە دەست سەفەوییەكان\"" و هەتا دواتر.
لەبارەی داواكەی ئەیاد عەلاوی بۆ كشانەوەی وەزیرانی عێراقییە لە حكومەت، عەبدولسەلام مالیكی، رایگەیاند عێراقییە پارچە پارچەن و یەكگرتوو نین و عەلاوی-ش كاریگەری ئەوتۆی نەماوە، تاوەكو سەرجەم لایەنەكان گۆێڕایەڵی بن.
هاوكات ناوبراو داوایكرد هەموو لایەك رۆڵی خۆیان لە سەقامیگری بنوێنن و خۆیان لە نانەوەی فیتنەو ئاشووب بە دوور بگرن و پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای عێراقی بكەن.
شێخ عەماش عوبەیدی، یەكێك لە سەركردەی خۆپێشاندەرانی گۆڕەپانی (عیزەو كەرامە) لە رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند :بڕیارە ئەمڕۆ خۆپێشاندانێكی گەورە لە مزگەوتەكانی رومادییەوە بە بەشداری پیاوانی ئایینی لە دژی سیاسەتەكانی حكومەتی عێراق و هەڕەشەكانی سوپای عێراق بۆ سەر خۆپێشاندەرانی ئەنبارو دەستگیركردنی ئەحمەد عەلوانی نوێنەری پارێزگای ئەنبار لە پەرلەمانی عێراق، ئەنجامبدرێ.
رووداو
"
