عەشایەرەكانی رۆمادی : مۆڵەتی بەردەم حكوومەت تەواو بوو
عەشایەرەكانی رۆمادی 12 كاتژمێر مۆڵەتیان بە حكوومەتی ناوەند دابوو لە بەرامبەر ئازادكردنی ئەحمەد عەلوانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران كە دوێنێ شەممە لە میانی كردەیەكی سەربازی دەستگیركراو هاوسەر و برایەكی و 15 لە پاسەوانەكانیشی كوژران.
توندوتژییەكان سوننە مەزهەبەكانی پارێزگای ئەنبار دژ بە سەرۆك وەزیرانی شیعە مەزهەب لە پەرەسەندندایەو شێخ عەبدولمەلیك سەعدی لە راگەیەندراوێكدا، راستەوخۆ داوای لە عەشایەرەكانی پارێزگاكە كردووە، لە ئامادە باشی تەواودابن بۆ بەرپەچدانەوەی هەر كردەیەكی سەربازی بۆ سەر رۆمادی.
ئەمەش لە كاتێكدایە نوری مالكی سەرۆك وەزیران بەو پێیەی بەرپرسی هێزە چەكدارییەكانی عێراقیشە فەرمانی بە رەوانەكردنی هێزێكی سەربازی گەورە داوە بۆ سەر رۆمادی بە تەواوی چەكوچبەخانەی پێویست.
لە چوارچێوەی ئەو بارگرژییەی پارێزگای ئەنبار بەخۆیەوەی گرتووە، دەزگای ئەمنی قەدەغەكردنی هاتووچۆیان لە رۆمادی راگەیاندووە، بەڵام چەكدارە عەشایەرەكان وەك ئاماژەیانداوە رۆڵەكانیان لە سەرنتەری شاردا بۆ رووبەروو بوونەوەی هەر كردەیەكی نەخوازراو لە ئامادە باشیدان.
كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردۆتەوە، ئەو هێز سەربازییەی هەڵیانكوتاوەتە سەر ناوچەی بوعەلوان لە 150 زریپۆش و سێ هەلیكۆپتەر پێكهاتبوون و لە ئەنجامی شەأوپێكدادانی نێوان ئەو هێزە و پاسەوانەكانی خانەوادەی عەلوانی، هاوسەر و برایەكی ئەحمەد عەلوانی و ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی كوژران. هەروەها هێزە سەربازییەكە 35 خانوویان گأ تێبەرداوە.
ماوەی ساڵێكە ناڕەزایی دەربأین بەرامبەر بە حكوومەتی عێراقی و داواكاری دەستلەكاركشاندنەوەی نوری مالكی لە پۆستی سەرۆك وەزیران بەردەوامە و بەلای حكوومەت، عەلوانی كەسایەتییەكی گەورەی پاڵپشتیكردنی ئەو شەپۆڵە ناڕەزاییەی دژ بە حكوومەتە بەو پێیەی دیارترین قسەكەری سەر مینبەری خۆپیشاندەران بووە.
