عێراقییەی نیشتمانی داوا لە وەزیرەكانی دەكات لە حكومەت بكشێنەوە
هاوپەیمانی عێراقییەی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بە (تۆڕی میدیایی رووداو) گەیشتووە رایگەیاند: \"هاوپەیمانی عێراقییەی نیشتمانی داوا لە وەزیرانی و هەموو وەزیرانی حكومەتی عێراق و پەرلەمانتاران دەكات لە هەمبەر هێرشكردنی سوپا بۆ سەر هۆزەكانی ئەنبارو هەڕەشەكردن لە خۆپێشاندەرانی ئاشتی لە پارێزگا سوننەنشینەكان هەڵوێست بنوێنن و لە حكومەتەكەی نووری مالیكی بكشێنەوە\"".
عێراقییەی نیشتمانی هاوكات لە بەیاننامەكەیدا هۆشداریدا لە تێكەڵكردنی پرسی داواكاریی هۆزەكانی عێراق و گرووپە تووندڕەوەكان بۆ بەدیهێنانی دەستكەوتی هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە \""حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی نووری مالیكی شكستیهێنا لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، بۆیە ئێستا پەنا بۆ چەك و هێز دەبات بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی لە جێگای جێبەجێكردنی داواكاری دروستی خۆپێشاندەرانی ئەنبارو هەموو پارێزگا سوننەنشینەكانی عێراق\"".
رووداو"
