عێراقییەی نیشتمانی داوا لە وەزیرەكانی دەكات لە حكومەت بكشێنەوە

 عێراقییەی نیشتمانی داوا لە وەزیرەكانی دەكات لە حكومەت بكشێنەوە
هاوپەیمانی عێراقییەی نیشتمانی، كە ئەیاد عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆكایەتی دەكات داوای لە وەزیرانی خۆی و هەموو وەزیرانی حكومەتی عێراق كرد لەو حكومەتە بكشێنەوە.

هاوپەیمانی عێراقییەی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بە (تۆڕی میدیایی رووداو) گەیشتووە رایگەیاند: \"هاوپەیمانی عێراقییەی نیشتمانی داوا لە وەزیرانی و هەموو وەزیرانی حكومەتی عێراق و پەرلەمانتاران دەكات لە هەمبەر هێرشكردنی سوپا بۆ سەر هۆزەكانی ئەنبارو هەڕەشەكردن لە خۆپێشاندەرانی ئاشتی لە پارێزگا سوننەنشینەكان هەڵوێست بنوێنن و لە حكومەتەكەی نو‌وری مالیكی بكشێنەوە\"".

عێراقییەی نیشتمانی هاوكات لە بەیاننامەكەیدا هۆشداریدا لە تێكەڵكردنی پرسی داواكاریی هۆزەكانی عێراق و گرو‌وپە تووندڕەوەكان بۆ بەدیهێنانی دەستكەوتی هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە \""حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی نو‌وری مالیكی شكستیهێنا لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، بۆیە ئێستا پەنا بۆ چەك و هێز دەبات بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی لە جێگای جێبەجێكردنی داواكاری دروستی خۆپێشاندەرانی ئەنبارو هەموو پارێزگا سوننەنشینەكانی عێراق\"".









رووداو"
Top