عارف تەیفوور: كار دەكەین تا لەو خولەی پەرلەماندا پرۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە پەسند بكرێ
عارف تەیفوور هەروەها گوتی: لە ئێستا ئێمە لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لە چاوەڕوانین تا لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا یاخود هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بگاتە دەستمان.
وتیشی: هەر كاتێك بە دەستمان بگات دەستەبەجێ ئاراستەی لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمان دەكەین بۆ ئەوەی راپۆرتی خۆیان ئامادە بكەن و تا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكەین.
راشیگەیاند: هەوڵ دەدەین لەم خولەی پەرلەماندا پرۆ ژە یاساكە بێتە پەسەندكردن.
رۆژی چوار شەممەی رابردوو شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان سەردانی بەغدای كردو لە دیدارێكدا پرۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی رادەستی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.
