ئه‌حمه‌د عه‌لوانی ده‌ستگیركرا و 15 كه‌س له پاسه‌وان و خانه‌واده‌كه‌ی كوژران و برینداربوون
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی گه‌ران و پشكنین له‌لایه‌ن هێزێكی سوپا له گه‌ڵ پاسه‌وانانی ئه‌حمه‌د عه‌لوانی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی له‌ناوچه‌ی ئه‌لبو عه‌لوان ناوه‌راستی شاری رومادی رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه و پێكیاندادا له ئاكامدا پێنج له پاسه‌وانانی و برای كوژران و ده‌ی دیكه بریندار بوون كه له‌نێو برینداراندا منداڵیشی تێدا بووه .
دواتر هێزه ئه‌منییه‌كه ئه‌حمه‌د عه‌لوانییان بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه . دواتر به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له رومادی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان راگه‌یاندووه ، بڕیاریشه هۆزه‌كانی ئه‌م پارێزگایه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی تاوتۆیكردنی ئه‌م رووداوه .
