په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه ئه‌م زیانانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: بودجه‌ی گشتی 2014ی عیراق له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه زۆر دواكه‌وتووه، ساڵانی رابردوو كێشه‌كه ته‌نها له په‌رله‌مان بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بودجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دواكه‌وتووه، به‌و پێیه‌ش هه‌ر وه‌زاره‌تێك ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌می بۆ دانراوه بودجه خه‌رج بكات ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌كات، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كان راگیراوه، تا ئه‌و كاته‌ی بودجه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: جگه له‌وه‌ش حكومه‌ت ناتوانێت كه‌س دابمه‌زرێنێت، چونكه بابه‌تی دامه‌زراندن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری لێده‌درێت نه‌ك حكومه‌ت، چونكه له كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا ره‌نگه په‌رله‌مان دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران كه‌م و زیاد پێ بكات.
له باره‌ی زیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه وت: \"ئه‌وه‌ش راسته حكومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر داوه كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام تا په‌رله‌مان بودجه په‌سه‌ند نه‌كات حكومه‌ت زیادكردنه‌كه جێبه‌جێ ناكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جوڵه‌ی بازاڕیش راده‌گرێت\"".
له باره‌ی لایه‌نی به‌رپرسیار له دواكه‌وتنی بودجه، نه‌جیبه نه‌جیب وتی: \""حكومه‌ت به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له دواكه‌وتنی بودجه، چونكه پێویسته له تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك بودجه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت\"".
روونیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌بێ كه‌موكوڕی بنێرێت، ئه‌وكات كاری په‌رله‌مان ئاسانتر ده‌كات و زووتر ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌شێكی هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی بودجه‌ی عیراق و په‌سه‌ند نه‌كردنی و نه‌ناردنی بۆ په‌رله‌مان، له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمه، به‌تایبه‌تی له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوارشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌فدێكی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبوویه‌وه.
خه‌ندان"
