5 رێسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەسندکران
سەربەست ئامێدى، سەرۆکى کۆمسیۆى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە(رووداو)ى راگەیاند: \"کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ماوەى پێکشەشکردنى هاوپەیمانیەتى نێوان قەوارە سیاسییەکانى بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتووى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان، کە بڕیارە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق بەرٍێوەبچێت، لە 28 مانگەوە درێژکردەوە بۆ 31 مانگ\"".
ئامێدى گوتیشی: \"" کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتووى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان، پێنج سیستەمى دیاریکردووە، تایبەت بە هەڵمەتەکانى هەڵبژاردن، چاودێرانى ناوخۆ، چاودێرانى نێودەوڵەتى، بریکارانى قەوارە سیاسییەکان و دەزگاکانى راگەیاندن\"".
پێشتر قاتع زوبەیعی، جێگری بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، کۆمیسیۆن 5 رێسای تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پەسندکرد.
بڕیارە لە 30 نیسانى 2014 لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانیش بەرٍێوەبچێت.
رووداو "
