تەقینەوەیەک لە بەغدا 45 قوربانی لێدەکەوێتەوە
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە( تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: \"لەئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک کەنیسەی مار یۆحەننا لە ناوچەی دۆرەی باشووری شاری بەغدا، 10 کەس کوژران و 35ی دیکەش برینداربوون\"".
سەرچاوەکە راشیگەیاند: \""لە ساتی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکە مەسیحییەکان لە کەنیسەی مار یۆحەننا لە بەغدا سەرقاڵی رێورەسمی ئایینی یادکردنەوەی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر عیسای مەسیح بوون\"".
رووداو"
