گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بینای كه‌ناڵێكی ئاسمانی عیراقدا ده‌گرن
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی له عیراق و شام ده‌ستیان به‌سه‌ر بینای كه‌ناڵی ئاسمانی سه‌ڵاحه‌دین و نووسینگه‌ی كه‌ناڵی عیراقیه له شاری تكریتدا گرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه دوو خۆكوژ له‌ناو بینای كه‌ناڵی ئاسمانی سه‌ڵاحه‌دیندا خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌ند كه‌سێك كه له‌ناو بیناكه‌دا به بارمته گیرابوون، كوژراون و برینداربوون.
