رۆژی سێشه‌ممه كرایه پشووی ره‌سمی
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌و پشوه‌ی له به‌غدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و رۆژانه له هه‌رێم ده‌بێته پشووی ره‌سمی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بڕیاری له‌سه‌ردراوه.
مه‌ریوان نهقشیهندی وتیشی: \"هه‌روه‌ك پێشتر بڵاوكرایه‌وه رۆژانی 25و26/12/2013 له هه‌رێمی كوردستان پشوی ره‌سمی ده‌بێت، هاوكان 1/1/2014 وه‌ك هه‌موو ساڵێك به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه ده‌بێته پشوو، ئه‌مه‌ش هه‌موو عیراق ده‌گرێته‌وه\""."
