هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی کوردستنی\"قاسم محەمەد\""لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی پەیامنێر گووتی\""ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دیاری کردوەو بڕیاری سەرۆکایەتی کۆماریشی بۆ دەرچووە تاکو ئێستاش هیچ کەس و لایەنێکیش داوای دواخستنی نەکردوە\"".
گووتیشی:\""بەهۆی ئەوەی بڕیاری سەرۆکایەتی کۆمار لەو بارەیەوە دەرچووە بۆیە هیچ کەسێک ناتوانێت داوای دواخستنی ئەو هەڵبژاردنە بکات\"".
ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\""بپێی دەستوری عێراق تەنها لەچەند بارودۆخێکی تایبەتدا دەکرێت داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکرێت\""."
