لێژنەی یاسایی: پابەندین بەدەنگدان لەسەر یاسایی خانەنشینی یەكسانی

لێژنەی یاسایی: پابەندین بەدەنگدان لەسەر یاسایی خانەنشینی یەكسانی
پەرلەمانتارێك لە لێژنەی یاسایی پێی وایە كە پەرلەمانتاران پابەندن بە دەنگدان لەسەر یاسایی خانەنیشینی یەكسانی لەكۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمان ودوا ناخرێت بۆ خولی داهاتوو.

عومەر جەبووری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێژنەی یاسایی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ماوەیەكی كەم ماوە بۆ تەواو بوونی ئەم خولەی پەرلەمان وبڕیارە چەند پرۆژە یاساییەك ڕەوانەی خولی داهاتووی پەرلەمان بكرێت ویاسایی كرنگن وپێویستە سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجام بدات بۆ دەنگدان لەسەر ئەو یاساییانە نەوەكو بیكات بە پشووی فەرمی.

وتیشی: پەرلەمانتاران لەلێژنەی یاسایی ودارایی پابەندین بەدەنگدان لەسەر یاسایی خانەنیشینی یەكسانی كە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی تێدایە وبڕیارە لەكۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەكەم ودووەمی بۆ كراوە وهیچ كێشەیەكی لەسەر نیە وسەرجەم پەرلەمانتاران ڕازین لەسەر یاساكە بۆیە تەنها دەنگدانی لەسەر ماوە وئەم یاساییە سەرجەم خانەنشینان یەكسان دەكات بەتایبەتی خاوەن خانەنشینە تایبەت مەندیكان كە بڕێكی زۆر لەموچەیان بۆ دانراوە لەكاتی خانەنشین كردنیان وفەرمانبەرێكیش سی ساڵ كار دەكات نزیكەی پینچ سەد هەزار خانەنشینی بۆ دانراوە وبۆیە پێویستە دەنگ لەسەر یاساكە بدرێت بۆ یەكسان كردنی خانەنشینان.

جێگای باسە: لەكۆبونەوەی رۆژی پێنچ شەممە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەهۆی هاتنی چلەی موحەڕەم وسەری ساڵی نوێ كۆبونەوەكانی خۆی بۆ ساڵی نوێ دواخست وئەو بڕیارە سەرجەم پەرلەمانتارانی نیگەران كرد بەهۆی كەمی كاتەوە .
Top