هەوڵێكی تیرۆرکردنی ئەیاد عەللاوی ئاشكرا دهبێت
مهیسون دەمەلوجی پەرلەمانتار و گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە لێدوانێکیدا بۆ (الغد برس) گوتوویهتی \'هەوڵی زۆر و بەرفراوان لەئارادایە بۆ لەناوبردنی کەسایەتییە سیاسییەکان لەو چەند مانگەی داهاتووی پێش هەڵبژاردنەکاندا، مەبەستیش لەو هەوڵانە چۆڵکردنی عێراقە لە هێزە نیشتیمانییەکان و سەپاندنی هێزی تایفی سیاسی و دانانی سنووره بۆ دەستاودەست پێکردنی دەسەڵات بەرێگهی ئاشتیانه\'.
دەمەلوجی دووپاتی کردەوە عەللاوی لەلایەنێکی ئەمنییەوە پێی راگەیەندراوە هەوڵێکی نوێ هەیە بۆ تیرۆرکردنی لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە.
ههروهها گوتی \'هاوپەیمانی نیشتیمانی بەرپرسیارییەتی سەلامەتی کاندیدەکانی دەخاتە ئەستۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارهکان\'.
جێی باسە ئەیاد عەللاوی سەرۆکی لیستی عێراقییە لە مانگی نیسانی رابردوودا گوتبووی \'بۆ ماوەیەکی دیاری نەکراو لە دەرەوەی عێراق دەمێنێتەوە، ئهویش بەهۆی پێگەیشتنی زانیاری لهبارهی هەوڵهكانی تیرۆرکردنی لە فڕۆکەخانەی بەغدا\'.
باسنیوز
