ماددە خۆراكییەكان لەچوارچێوەی كۆبوونی خۆراك بەردەوام دەبێت

 ماددە خۆراكییەكان لەچوارچێوەی كۆبوونی خۆراك بەردەوام دەبێت
ماددە خۆراكییەكان لەچوارچێوەی كۆبوونی خۆراك بەردەوام دەبێت. لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەردەوامبوونی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ كڕینی ماددە خۆراكییەكان لەچوارچێوەی كۆبوونی خۆراك. ئەمرۆ دووشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئەوەی ئاشکراکرد کە لەکۆبوونەوەی ئەمرۆیدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەردەوامبوونی پێدانی خۆراك بەهاووڵاتییان لەچوارچێوەی كۆبوونی خۆراك.
بەپێی بەیاننامەكە داواكراوە لەبانكی ڕەشیدی سەر بەوەزارەتی دارایی عێراق بەدابنیكردنی بڕی 805 هەزار دۆلار بۆ هەمان مەبەست.
کۆبوونی خۆراک لە چوار چێوەی بەرنامەی نەوت بەرامبەر بەخۆراک دیت لە ساڵی 1995 بەردەوامە و بەلام هاووڵاتیان لە بارەی جۆر و کوالیتی خۆراکەکان گللەییان هەیە، هەندێکیان پێیان وایە کە وەزارەتی بازرگانی لەوبارەیەوە کەمتر خەمە لە بری خوراک باشرە پارە بە هاوڵاتیان بدەن.
Top