موقتەدا سەدر: سەردانی هەولێر ناكەمەوە تاوەكو بارزانی سەردانم نەكات

 موقتەدا سەدر: سەردانی هەولێر ناكەمەوە تاوەكو بارزانی سەردانم نەكات
رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند جارێكی دیكە سەردانی هەولێر ناكات ئەگەر مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی سەردانەكەی ئەو بۆ هەولێر لە ساڵی 2012 سەردانی نەكاتەوە لە نەجەف. بەڵام ئەو جەختدەكاتەوە بارزانی سەردانی بكات یان نا \"ئێمە هەر هاوڕێ و هاوپەیمانی یەك دەمێنین\"".

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدری شیعە مەزهەب لە عێراق رایگەیاند: \""جارێكی دیكە سەردانی هەولێر ناكەم ئەگەر مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی سەردانەكەی من بۆ هەولێر لە ساڵی 2012 سەردانم نەكات لە نەجەف، بەڵام گەر بارزانی سەردانم بكات یان نا ئێمە هەر هاوڕێ و هاوپەیمانی یەك دەمێنین، نەك تەنها لە سیاسەت بگرە لە هەموو بوارەكانی دیكەش، چونكە بارزانی سەركردەیەكی شۆڕشگێڕەو ئاواتەخوازم هەرواش بمێنێتەوە\"".

سەدر هەروەها دووپاتیكردەوە كە لە ساڵی 2012 قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس \""فشار\""ێكی زۆری خستووەتە سەری بۆ ئەوەی سەردانی هەولێر نەكات و ئامادەی كۆبوونەوەی بەرەی لێسەندنەوەی متمانە نەبێ لە نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.

رابەری رەوتی سەدر گوتیشی \""نەخشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق خۆی لە پێنج خاڵ دەبینێتەوە كە گرنگترینیان گەلی عێراق بە گشتی لایەنی دەسەڵات دەگرێ، هاوكات هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جیاواز لە هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئەمجارەیان خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئامادەكردووەو هەموو تواناو كەرەستەكانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی خۆی لە هەڵبژاردن بەكار دێنێ\"".

موقتەدا سەدر هاوكات پێیوایە \""بەشێك لە سوننەی عێراق توندڕەون و لایەنگیری رێكخراوی (قاعیدە)ەو حیزبی بەعسی قەدەخەكراو دەكەن، لە كاتێكدا بەپێی هەموو ئاماژەكان عێراق بەرەو دابەشبوونی تایەفەگەری و سیاسی و كۆمەڵایەتی ملدەنێ\"".

هەروەها راشیگەیاند \""ئەوەی لە سووریا روودەدات پرسێكی پەیوەستە بە ناوخۆی ئەو وڵاتە و نابێ لایەنی دەرەكی دەستی تێ وەربدات\"". گوتیشی \""هەڵوێستی رەوتی سەدر لەگەڵ هەڵوێستی حیزبوڵڵای لوبنان جیاوازە، چونكە هەر لایەكمان و سیاسەتی تایبەت بەخۆی هەیە\"".

رابەری رەوتی سەدر دەڵێ \""بەدەستهێنانی رەزامەندی شەقامی شیعەو سوننە لە یەك كاتدا ئامانجێكە مەحاڵە بێتە دی، هاوكات ئامانج لەو ململانێیەی ئێستا لە ناوچەكە روودەدات دەستگرتنە بە كورسی دەسەڵاتەوە، لەكاتێكدا لە چوارچێوەی ئەو رەوشەی ئێستا بەرپایە ئەنجامدانی گفتوگۆی مەزهەبی و ئایینی مەحاڵە\"".

سەدر هەروەها گوتیشی \""مەترسی سەرهەڵدانی جەنگی تایەفەگەری لە عێراق بەردەوام لە ئارادایە، لە كاتێكدا هیچ دەزگایەكی سەربەخۆ لە عێراق بوونی نییە، نە سوپاو نە پۆلیس و نە كۆمسیۆنە سەربەخۆكان بەراستی سەربەخۆ نین\"".










رووداو
"
Top