ئه‌و ژن و كچانه‌ی نه‌خۆشییان هه‌یه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ به سایتی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندوه: وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عیراق بریاری داوه ئه‌و ژنانه‌شی كه نه‌خۆشییان هه‌یه موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بیانگرێته‌وه و هاوشێوه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه پێشتر هاوسه‌ره‌كانیان له‌ژیاندا نه‌ماون و مووچه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌پێی بڕیاره نوێیه ئه‌و ژنانه‌ی نه‌خۆشیان هه‌بێت یان خاوه‌نی پێداویستی تایبه‌ت بن موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان پێده‌درێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ژنان نییه، به‌ڵكو كچانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌وان داوایانكردوه له‌و بڕه پاره‌ییه‌ی كه بۆ سندوقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی دابینده‌كرێت بڕێكی ته‌رخان بكرێت بۆ ئافره‌تانی لێقه‌وماو و ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌و هێرشه‌كانه‌وه هاوسه‌ره‌كانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا بڕیاره‌كه هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه یان نا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان له‌و باره‌یه‌وه بۆ نه‌هاتووه.
لای خۆیه‌وه نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌جومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: پڕۆژه‌یاسایه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ 400 هه‌زار دینار به‌رز بكرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان.
وتیشی: \"ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له عیراق، چونكه دابینیكردنی ئه‌و موچه‌یه ده‌بێته داهاتێك بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان\"".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه؟ نه‌جیبه نه‌جیب وتی: \""پڕۆژه‌كه دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌توانرێت هه‌رێمی كوردستانیش یان راسته‌وخۆ جێبه‌جێی بكات، یان دواتر له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا حكومه‌ت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌و پێیه‌ی مووچه‌ی چاودێری خێزان له هه‌رێمی كوردستاندا 150 هه‌زار دیناره\"".
خه‌ندان"
