ئەو ئافرەتانەی نەخۆشن موچەی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە

 ئەو ئافرەتانەی نەخۆشن موچەی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە
ئەو ئافرەتانەی نەخۆشن موچەی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، بەپێی بریارێكی نوێ كە لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عیراقەوە دەرچووە، جگە لەو ژنانەی كە هاوسەرەكانیان لەدەستداوە،
ئەوانەشی كە دووچاری نەخۆشی بوون، موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە. ئەندامی لیژنەی كاروباری مافەکانی مرۆڤ لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info ئاشكرایكرد، وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عیراق بریاری داوە ئەو ژنانەشی كە نەخۆشییان هەیە موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە و هاوشێوەی ئەو ئافرەتانەنی کە پێشتر هاوسەرەكانیان لەژیاندا نەماون و مووچەی كۆمەلایەتی وەردەگرن، بەڵام بەپێی بڕیارە نوێیە ئەو ژنانەی نەخۆشیان هەبێت یان خاوەنی پێداویستی تایبەت بن موچەی چاودێری كۆمەڵایەتییان پێدەدرێت،
ئەمەش تەنیا بۆ ژنان نییە، بەڵكو كچانیش دەگرێتەوە. ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو: کە ئەوان داوایانكردوە لەو بڕە پارەییەی كە بۆ سەندوقی چاودێری كۆمەڵایەتی دابیندەكرێت بڕێكی تەرخان بكرێت بۆ ئافرەتانی لێقەوماو‌و ئەوانەی كە بەهۆی تەقینەوە‌و هێرشەكانەوە هاوسەرەكانیان لەدەستداوە.
Top