حكومه‌تی عیراق رۆژی سێشه‌ممه‌ی كرده پشوو
ئه‌مڕۆ ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به‌بۆنه‌ی یادی چله‌ی ئیمام حسێن \"سڵاوی خوای لێبێت\"" رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2013/12/24 پشووی ره‌سمییه.
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا پشووی ره‌سمییه بێجگه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی راده‌سپێردرێن بۆ پێكهێنانی چه‌ند یه‌كه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان.
پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زه‌رتی مه‌سیح \""سڵاوی خوای لێبێت\"" و سه‌ری ساڵی زاینییه‌وه رۆژانی 2013/12/25 و 2013/12/26 و 2014/1/1 پشووی ره‌سمی بێت له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستاندا."
