كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى راگه‌یاند
له‌و باره‌وه سه‌رۆكى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان، میقداد شه‌ریفى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا بۆ ئاژانسى فورات نیوز رایگه‌یاندووه كه كۆمسیۆن، هه‌نگاوێكى دیكه ده‌چێته پێش له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، و ده‌نگدانى هاووڵاتیان به شێوه‌ى سیسته‌مێكى ئه‌لیكترۆنى ده‌بێت.
شه‌ریفى جه‌ختیشى له سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌شى ده‌نگدان بۆ هاووڵاتیان ده‌ره‌خسێنێت و هاوكات سووریشه له سه‌ر دابینكردنى ته‌واوى كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كان، بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
