ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی دووزخوماتوو دەكات
بەپێی بەیاننامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە وتێدا هاتووە: پێش كەمێك ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی بەكۆبونەوەی ئاسایی خۆی كرد كە تێدا 222 پەرلەمانتار ئامادەی كۆبونەوەكە بوون وبەبێی كارنامەی كۆبونەوەكە گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئەمنی قەزای دووزخوماتوو بكرێـت وەهەروەها دانانی پلانێك بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی وهەروەها لەكۆبونەوەكە بڕیار وایە كە دەنگ لەسەر یاسایی پێدانی منحە بەقوتابیانی سەرتایی وئامادەیی.
شایەنی باسە: بڕیار وابوو كە هەردوو فەرماندەی عەملیاتی بەغدا ودیجلە ئامادەی كۆبونەوەكە بن بەڵام ئامادەی كۆبونەوەكە نەبوون
