پەرلەمان لەبارەی دواکەوتنی بودجە داوای روونکردنەوە لە حکوومەت دەکات
مەحما خەلیل بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق راگەیاند: نوسراوێکمان ئاراستەی حکوومەت کردووە کە لەچەند خالێک پێکھاتووە، لەوانەی ھۆکاری دواکەوتنی رەوانەکردنی بودجە بۆ پەرلەمان و کێشەکانی بودجە چارەسەر بکرێت ئەوکات رەوانەی پەرلەمان بکەن و ئەو بودجەی بۆ پروپاگەندەی ھەڵبژاردن بەکار نەھێنرێت.
مەحما خەلیل گوتیشی: بەرپرسیارەتی دواکەوتنی بودجە لە ئەستۆی حکوومەت دایە و بەئەنقەست رەوانەی پەرلەمانی ناکەن بۆ شاردنەوەی کەمکوڕدیەکانیانە .
خەلیل رونیشیکردەوە، پەرلەمان داوای کردووە وهڵامی نامەکەیان بدەنەوە، بۆیە رەنگە لەچەند رۆژی داھاتوو وهڵامی نامەکە بدەنەوە.
بودجەی گشتی ساڵی داھاتووی عێراق برکەی زیاتر لە176تریلیۆن دینارە و لەو برە پارەیەش زیاتر لە18تریلیۆن دینار پشکی ھەرێمی کوردستانە.
kdp.info
