وەزیری تەندروستی: توانیمانە ڕێژەی فرۆشتنی دەرمان لەبازاری ڕەش كەم بكەینەوە
مەجید حەمەد ئەمین وەزیری تەندروستی عێراق لەلێدوانێكی تایبەتدا بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: پێشتر وەزارەتی تەندروستی كێشەكانی یەك جار زۆر بوو وگەندەڵیەكی یەكجار زۆری تێدا بوو ودكتۆر وكارمەندان دەیانتوانی دەرمان لەنەخۆشخانەكان دەربكەن وبیفرۆشن لەبازاری ڕەش بەڵام ئێستا توانیمانە بەشێوەیەكی باش كۆنترۆڵی ئەو كێشەیە بكەین نەك بەتەنها وەزارەتی تەندروستی بەڵكو وەزارەتەكانی دیكەش توانیوانەوە كۆنترۆڵی گەندەڵی بكەن لەناو دامودەزگاكانیدا .
وتیشی: حكومەتی ئەلكترۆنی سەرجەم كێشەكانی وەزارەتی چارەسەر كرد بەدانانی ئامێری نوێ لەناو كۆگاكاندا وفەرمانبەران دەتوانن لەناو وەزارەتەوە كۆنترۆڵی ئەو كۆگایانە بكەن بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك دەرمانی تێدا دەر بكات ئەویش پێشكەوتویەكی یەك جار باشە.
ڕوونیشیكردەوە: دەتوانم بڵێم توانیمانە بەشێوەیەكی یەك جار زۆر گەندەڵی لەناو وەزارەتی تەندروستی ودامودەزگاكانی كەم بكەینەوە بەڵام تا ئێستا گەندەڵی هەر ماوە وئەوەش رۆژ بەدوای رۆژ كەمتر دەبێتەوە و لەڕێگای كۆنفراسەكاندا هۆشیاری هاوڵاتیان وفەرمانبەران دەكەین بە كەم كردنەوەی گەندەڵی وداوا لەهاوڵاتیان دەكەین بەهاوكاری كردنمان بۆ كەم كردنەوەی گەندەڵی لەعێراقدا.
شایەنی باسە: وەزارەتەكانی عێراق گەندەڵیەكی یەك جار زۆری تێدایە بەتایبەتی وەزارەتی تەندروستی كە توانیویانە بەشێوەیەكی باش گەندەڵی تێدا كەم بكەنەوە ئەویش بەدانانی پلانیكی ئیستراتیژی نوێ بۆ دژایەتی كردنی گەندەڵی لەدامودەزگاكانیدا .
