ماوەی گۆڕینی تابلۆی ژمارەی \"مەنەفێست\"" درێژدەكرێتەوە "
لیوا نەجم عەبد جابر، بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی دەزگای كاروباری پۆلیسی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق لە لێدوانێكی رۆژامەوانیدا رایگەیاند: \"بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراق بڕیاریدا ماوەی گۆڕینی تابلۆی ژمارەی كاتی ئۆتۆمبێلی (مەنەفێست)، كە بڕیاربوو لە 30 مانگی كانوونی یەكەم كۆتایی بێ تاوەكو 15ی مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو درێژبكاتەوە بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتێك بۆ ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی كە تاوەكو ئێستا تابلۆی ژمارەی كاتی ئۆتۆمبێلەكەیان نەگۆڕیوە\"". گوتیشی \""تاوەكو ئێستا لە 80% تابلۆی ژمارەی كاتی كۆی گشتی ئۆتۆمبێلی (مەنەفێست) لە عێراق گۆڕاوە بۆ تابلۆی ژمارەی بەردەوام، هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق بەنیازە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی دیاریكراو بۆ گۆڕینی تابلۆی ژمارەی كاتی ئۆتۆمبێلی (مەنەفێست) ئەو پرۆسەیە رابگرێ\"". لە دوای روخانی رژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی 2003 ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێلی دەستی دووەم لە وڵاتانی دەرەوەو دراوسێی هاوردەی عێراق كرا بە جۆرێك ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق بەرێژەیەكی بەرچاو رووی لە زیادبوون كرد
رووداو"
