په‌یوه‌ندی رژێمی ئه‌سه‌د و مالكی به‌زیانی گه‌لی سوریا كۆتایی دێت

په‌یوه‌ندی رژێمی ئه‌سه‌د و مالكی به‌زیانی گه‌لی سوریا كۆتایی دێت
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی وه‌ته‌نیه‌ ئاشكرایكرد، په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای نێوان رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و حكومه‌تی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌زیانی گه‌لی سوریا كۆتایی دێت.

له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌، ئه‌یاد عه‌لاوی رایگه‌یاند، زانیاریی لایه‌، رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كارئاسانیده‌كات بۆ هاتنه‌ناوه‌ی چه‌كداره‌كان بۆناو خاكی عیراق، ئه‌مه‌ش زیان به‌ئۆقره‌یی عیراق و ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

عه‌لاوی وتی، ئه‌و كاته‌ی له‌حكومه‌تدا پۆستم هه‌بوو، نامه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عیراق ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كرد و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شمان پێكهێنا بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، ئه‌وكات پاراستنی سنوره‌كان زۆربه‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام به‌هاتنی مالكی بۆ سه‌ر حوكم، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌سه‌د و مالكی رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ی سه‌ند و له‌ئێستادا گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌سه‌د لیژنه‌كانی پاراستنی سنوری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌زیان و ئارامی گه‌لی سوریا و ئارامی عیراق و ناوچه‌كه‌ كۆتایی دێت.

عه‌لاوی روونیكرده‌وه‌ كه‌، عیراق له‌توانایدایه‌ رێگریی بكات له‌تێپه‌ڕینی فڕۆكه‌كانی ئێران بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ سوریا له‌ڕێی ئاسمانی عیراقه‌وه‌، به‌ڵام مالكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌ڵێت.

هاتوچۆی گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌نێوان هه‌ردوو سنوری عیراق و سوریا، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بارگرژییه‌ ئه‌منیه‌كانی ناوخۆی عیراق و سوریا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ كرده‌ خۆكوژی وته‌قینه‌وه‌كان له‌عیراق درێژه‌ی هه‌بێت.







خه‌ندان
Top