كۆمسیۆن یاسای هه‌ڵبژاردنی بۆ عیراقیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاشكراكرد

كۆمسیۆن یاسای هه‌ڵبژاردنی بۆ عیراقیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاشكراكرد
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی كه‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراقی پێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ عیراقیه‌كانی نیشته‌جێی وڵاتان.

میقداد شه‌ریفی، سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند،كۆمسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆساڵی 2010 پیاده‌ ده‌كات، وتیشی: ئه‌و یاسایه‌ پشت به‌ژماره‌ی ده‌نگدان ده‌به‌ستێت، نه‌ك به‌ژماره‌ی ده‌نگده‌ران.

به‌وته‌ی شه‌ریفی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پشت به‌ میكانیزمی ئاشكراكردنی عێراقیبوونی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی عیراقیان پێیه‌ له‌پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌، به‌وپێیه‌ی كۆمسیۆن ژماره‌ی ئه‌و عیراقیانه‌ به‌ته‌واوی نازانێت كه‌ له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا بكه‌ن.

بڕیاره‌ كۆتایی مانگی چواری ساڵی داهاتوو، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت، دوای مشتومڕی زۆری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌باره‌ی یاسای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.










خه‌ندان
Top