فەرماندەی عەمەلیاتی بەغدا ودیجلە ئامادە نین بێنە كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق

فەرماندەی عەمەلیاتی بەغدا ودیجلە ئامادە نین بێنە كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق
بڕٍیار وابوو كە لەكۆبونەوەكەی رۆژی پێنچ شەممەی پەرلەمانی عێراق هەردوو فەرماندەی عەمەلیاتی بەغدا ودیجلە ئامادەی ببن بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونیان كارنامەی كۆبونەوەكە گۆڕا.

سەرچاوەیەكی باوەڕ پێی كراو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی پەرلەمانتاران لەپشووی فەرمی خۆیان تەواو بوون بڕیار درا كە رۆژی سێ شەممە وپێنچ شەممە كۆبونەوەی پەرلەمان دەست پێی بكات ورۆژی پێنچ شەممە تەرخان كرا بۆ لێكوڵینەوە لەگەڵ هەردوو فەرماندەی عەمەلیاتی بەغدا ودیجلە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی بەغدا وپارێزگاكانی دیكە بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونیان كارنامەی كۆبونەوەكە گۆڕا وكرا بە گفتوگۆ كردن لەسەر ڕەوشی ئەمنی قەزای دووز خورماتوو.

وتیشی: هەردوو فەرماندەی عەمەلیاتی بەغدا ودیجلە فەریق روكن عەبدولئەمیر كامل وفەریق روكن عەبدولئەمیر زەیدی ئامادە نین بێن بۆ كۆبونەوەكەی پەرلەمان وسەرۆكایەتی پەرلەمانیش چەندین جار داوای لێان كردووە بەڵام بێ سوودە .
Top