پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق دوابخرێت
له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌ییدا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د خالدی، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند،" له‌سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنی وه‌رزی ته‌شریعی خۆی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و تیایدا بڕیاره كۆمه‌ڵێك یاسا له‌وانه، بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتوو تێپه‌ڕێنرێت"، وتیشی: به‌هۆی جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و داوای چه‌ند پارێزگا و وه‌زاره‌تێك، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق هێشتا مه‌سه‌له‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتیی تاوتوێ نه‌كردووه.
خالدی پێی وایه، بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی دوا بكه‌وێت گه‌ر جیاوازیه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه هه‌روا بمێنێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناتوانێت ئه‌م وه‌رزه‌ی دانیشتنه‌كانی كۆتایی پێ بێنێت گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی نه‌دات .
به‌وته‌ی خالدی ، گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه نه‌توانێت یاسای بودجه‌ی گشتیی تێپه‌ڕێنێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادا ده‌بێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق دوا بكه‌وێت، راشیگه‌یاند كه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لایه‌نه سیاسیه‌كان و لیژنه‌ی یاسایی و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و دارایی و هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان كۆده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای پارته‌كان و ره‌شنووسی یاسایی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ و پرۆژه یاسای گرێبه‌سته‌كان و خانه‌نشینی و دادگای فیدراڵ.
بڕیاره كۆتای مانگی چواری ساڵی داهاتوو، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستپێبكات دوای مشتومڕی زۆری لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كه كه به‌هۆیه‌وه پرۆسه‌كه بۆ ئه‌و واده‌یه دواخرا.
خه‌ندان
