وەزیری تەندروستی: گەندەڵی لەعێراقدا بەشێوەیەكی یەك جار زۆر هەیە
مەجید حەمەد ئەمین وەزیری تەندروستی عێراق تایبەت بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: وەزارەتی تەندروستی كاری زۆر باشی كردووە بۆ كەم كردنەوەی گەندەڵی لەناو دامودەزگاكانیدا ولەناو سەرجەم وەزارەتەكانی عێراق تەنها وەزارەتی تەندروستی گەندەڵی تێدا كەمە ئەوەش بە ئەنجام دانی وۆرك شۆپ وكۆنفرانسی دژ بەگەندەڵی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە ئەنجام دەدرێت بۆ هۆشیاری كردنی فەرمانبەران.
وتیشی: گەندەڵی بەشێوەیەكی یەك جار زۆر لەعێراقدا هەیە بەڵام توانیمانە لەوەزارەتی تەندروستی ودەزگاكانیدا بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بكەینەوە ئەویش كاتێكی زۆری خایاندا چونكە دەبێت بەچاودێریەكی وورد ئەو كارە بكرێت وخەڵكیش خۆی بۆ خۆی ئەو بیروباوەڕیان لا دروست بوو كە گەندەڵی نەمێنێت لەناو عێراقدا وخۆی بۆ خۆی هاوڵاتیان كاریان كردووە لە كەم كردنەوەی لەناو دامودەزگاكانی حكومەتدا بەتایبەتی وەزارەتی تەندروستی عێراق .
شایەنی باسە: ساڵانە حكومەت بودجەیەكی یەك جار زۆر بۆ وەزارەتەكان تەرخان دەكات بۆ ئەنجام دانی پرۆژەی جوراوجۆر لەهەموو بوارەكاندا بەڵام وەزارەتەكان بەهۆی گەندەڵیەكی زۆرەوە ئەو بودجەیە سەرف دەكرێت وكەسیش نازانێت لەچ پرۆژەیەكدا سەرف كراوە ئەویش عێراق ساڵ بەساڵ خراپتر دەكات وكێشەكانی زیاتر دەبێت.
