ئه‌نجومه‌نی قه‌زای تكریت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

ئه‌نجومه‌نی قه‌زای تكریت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
ژماره‌یه‌كی چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی قه‌زای تكریت و ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕٍێژكراو له‌ نزیك باره‌گای ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی قه‌زای تكریت ته‌قیووه‌ته‌وه‌و دواتر شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو روویداوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشگه‌یاند چه‌كداره‌كان په‌لاماری باره‌گای ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی قه‌زای تكریتیان داوه‌و له‌و په‌لاماره‌دا كوژراوو بریندار هه‌یه‌ و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

دوای پێكدادانه‌كه‌ش، لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان له‌و قه‌زای راگه‌یاندووه‌و فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و قه‌زایه‌یان چۆڵكردووه‌و هیچ فه‌رمانبه‌رێكیان تێدا نه‌هێشتووه‌.





خه‌ندان
Top