ھەوڵ دەدەن مووچەی ھەر خانەنشینێک لە500ھەزار دینار کەمتر نەبێت
نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەلەمانی عێراق راگەیاند: بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکانی خۆی دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دهکەن دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای خانەنشینی دەدرێت راست نییە، چونکە تاوەکو ئێستا ئەولیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بەو پڕۆژە یاسایە کارەکانی تەواو نەکردووە.
نەجیبە نەجیب گوتیشی: لیژنەیەکی تایبەتی پێداچوونەوە بەو پڕۆژە یاسایە پێکھاتووە و تاوەکو ئەو لیژنەیەش کارەکانی تەواو نەکات سەرۆکایەتی پەرلەمان ناخاتە دەنگدانەوە، بەڵام ھەرکاتێ کارەکانیان تەواوکرد دەنگی لەسەر دەدرێت.
نەجیب رونیشیکردەوە، بە پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە چەندین پڕۆژە یاسای دیکە رەتدەکرێنەوە و ئەمە دەبێتە جێگرەوە بۆ ھەموو پڕۆژە یاساکانی خانەنشینی و ھەر کەسێک خانەنشین بێت بە پێی ئەو پڕۆژە یاسایە دەبێت.
ئەوئەندامەی لیژنەی دارایی رونیشیکردەوە، لە پڕۆژە یاسای بودجە زیاتر لە ملیارێک دیناری بۆ تەرخان کراوە و ھەوڵیش دەدەن موچەی ھەر خانەنشینێک لە 500ھەزار دینار کەمتر نەبێت.
kdp.info
