پەرلەمانتارێكی كورد: پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كوردە ونادرێت بەكەسێكی دیكە

پەرلەمانتارێكی كورد: پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كوردە ونادرێت بەكەسێكی دیكە
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی كوردستانی پێی وایە كە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كوردە وئەگەر بێتو بۆ كورد نەبێت ئەوە پۆستی سەرۆك وەزیران وەردەگرین.

حەمید بافی پەرلەمانتار لەسەر فراكسیۆنی كوردستانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن بڵاو كرایەوە كە گوایە گفتوگۆ لەگەڵ كورد كراوە سەبارەت بە پێدانی پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ لیستێكی دیكە ئەو هەواڵە ڕاست نیە وپۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كوردە وئەگەر بێتو ئەو پۆستە بەكورد نەدرێت ئەوە پۆستی سەرۆك وەزیران وەردەگرین بەپێی رێكەوتنامەكان كەوا لەسەرەتاوە رێكەوتووین لەسەری .

وتیشی: پۆستی سەرۆك وەزیران وسەرۆكی پەرلەمان بۆ عەرەب دانراوە وپۆستی سەرۆكی كۆمار بۆ كورد وبەهیج شێوەیەك لایەنی كورد ئەو پۆستە نادات بەكەسێكی دیكە وبەپێی دادگای ئیتحادی كە گەورەترین لیست كە زۆرترین دەنگی بەدەست هێناو لەهەڵبژاردندا ئەوە دەتوانێت پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت نەوەكو سەرۆك كۆمار.
Top