عێراق زیندانیه مه‌ترسیداره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كات
ئه‌و سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه بۆ (شه‌فه‌ق نیوز)ی ئاشكرا كردووه، هێزی هاوبه‌ش له سوپای عێراق و سه‌ركردایه‌تی فه‌رمانده‌یی نهینهواو پۆلیسی ناوه‌ندی ده‌ستیان كردووه به جیاكردنه‌وه‌ی زیندانیه مه‌ترسیداره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سزای قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌و ئێستا له خۆراوای موسڵ زیندانی كراون، ده‌یانه‌وێ بۆ زیندانه‌كانی شاری سلێمانیان بنێرن.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتووشیه‌تى، جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانیانه له سه‌عات 12ی شه‌وی رابردوو ده‌ستی پێكردووه و ده‌ڵێن ئه‌و بریاره بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنی تونده بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه.
باس‌نیوز
