عێراقیەكانی دەرەوە دەتوانن لە 13 وڵات دەنگ بدەن

عێراقیەكانی دەرەوە دەتوانن لە 13 وڵات دەنگ بدەن
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند زیاتر لە 3 ملیۆن دەنگدەری عێراقی مافی بەشداری كردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە كە بڕیار وایە لە 30ی نیسانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان روونیكردەوە، كۆمسیۆن بڕیاریداوە لە هەر یەك لە وڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا، ئەلمانیا، لبنان، ئیمارات، ئێران، تووركیا، دانیمارك، ئوسترالیا، كەندا، هۆلەنداو سوید و سعودیە بنكەی دەنكگدان بكاتەوە.
هەروەها هاتووە: بڕیار وایە لە چەند وڵاتێكی دیكەش كە ژمارەی عێراقی كەم لێ نیشتەجێیە بنكەی لاوەكی بكرێتەوە.
Top