لە گوندێـكی پارێزگای دیالەی عێراق 7 كرێكاری سوننەكوژان

 لە گوندێـكی پارێزگای دیالەی عێراق 7 كرێكاری سوننەكوژان
سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق رایانگەیاند كە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو 7 كرێكاری سونە مەزهەبیان لە گوندێكی سەر بە پارێزگای دیالە كوشتووە.

سەرچاوەكان راشیانگەیاند كە لەو كاتەی كە ئەو 7 كرێكارە لە خانویەكی گوندی شبلی سەر بە شـارۆچكەی عەبارە كاریان دەكرد، ئۆتۆمبیلێـك كە چەند چەكدارێـكی تێدابوو تەقەی لێـكردوون و سەرجەمیانی كوشتووە.

كرێكارەكان هەموویان لە هۆزی خەزرەجی سوننە مەزهەب بوون
Top