\"دروستكردنی ئیمارەتێكی ئیسلامی لە سوریا كارێكی دژوارە\"""

\
وەزیری دەرەوەی عیراق لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە قەیرانی سوریا رایگەیاندووە ئەوان دروستكردنی ئیمارەتێكی ئیسلامی لە لە سوریا بە كارێكی دژوار دەزانن.

بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی\"موئتەمەر\"" وەزیری دەرەوەی عیراق لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت سەبارەت بە سوریا، لە بەحرێن رایگەیاند\"" دروستكردنی ئیمارەتێكی ئیسلامی لە لە سوریا بە كارێكی دژوار دەزانن، چونكە بە دروستكردنی ئەو ئیمارە هەڵوێستی جێگیریان نابێت\"".

لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی، بەغدا بە ئێرانییەكانیان وتووە، عیراق لە جەنگی سوریادا دەستوەرنادات و هەرگیز چەكی بۆ هیچ لایەنێك نەناردووە و ئەو دەنگۆیانەش چەكداری عیراقی لە خاكی سوریا هەبێت.

دوێنێ، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری هەرێمی كوردستان لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بەچونی گەنجانی هەرێم بۆ سوریا رایگەیاند: لە ناوچەی سلێمانی‌و هەڵەبجە زیاتر لە 100 گەنج‌و لە هەولێرو بادینان زیاتر لە 60 كەسێك‌و لە كەركوك‌و خورماتوو نزیكەی 60 بۆ 70 كەس روویان لە سوریا كردووە و زیاتر لە 25 كەس لەو كەسانی مەشقیان پێدەكرێت ئامادەیی خۆیان بۆ كاری خۆكوژی نیشانداوە.







خەندان"
Top