پەرلەمانتارانی عێراق رێککەوتننامەی جەزائیر رەتدەکەنەوە

 پەرلەمانتارانی عێراق رێککەوتننامەی جەزائیر رەتدەکەنەوە
بەپێی بەیاننامەکەى حکومەتی عێراق سەبارەت بەسەردانەکەى نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ئێران و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو ولاتە باس لەپێکهێنانى لیژنەیەکى دووقۆڵى کراوە بۆ چارەسەرکردنى کێشە سنوورییەکان و جێبەجێکردنى رێککەوتننامەى جەزائیر، کە لە ساڵى 1975 لەنێوان شاى ئێران و سەدام حوسێن واژۆکراوە.

رێکەوتننامەى جەزائیر ساڵى 1975 دژى شۆڕشى کورد لەنێوان رژێمى ئەوکاتى ئێران و رژێمى عێراق واژۆکرا، لە ساڵى 1979 سەدام حوسێن رێککەوتنامەکەى رەتکردوەەتەوە، لەمیانى سەردانەکەى نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران و کۆبوونەوەى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە باس لە چارەسەرکردنى کێشە سنووریەکان و جێبەجێکردنى ئەو رێککەوتنامەیە کراوە.

حاکم لەتیف مستەفا، ئەندامى لیژنەى یاسایی لە پەرلەمانى عێراق، بە رووداوى راگەیاند\"کاتێک رێککەوتننامەیەک لەنێوان دوو دەوڵەت یان سەرۆکى دوو دەوڵەت واژۆ دەکرێ بە نەمانى رژێمەکان یان سەرۆکەکان رێککەوتننامەکە کۆتایی نایەت، ئەگەر دەوڵەتێک پێیەوە پابەند نەبوو ئەوا لەرووى نێودەوڵەتییەوە بەرپرسیارێتى یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ\"".

ساڵى 2007 جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى عێراق رایگەیاند: \""رێککەوتننامەى جەزائیر کە ساڵى 1975 لە نێوان شاى ئێران و سەدام حوسێن واژۆ کراوە رەتکراوەتەوەو کارى پێناکرێت\"".

ئەمیر کینانى، پەرلەمانتارى ئەحرار لە پەرلەمانى عێراق، بە رووداوى راگەیاند\"" حکومەت بەتەنیا ناتوانێ رێککەوتننامەى لەو جۆرە جێبەجێبکات پێویستە بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان\"".

دەربارەى جێبەجێکردنیشی كينانى گوتى \""پێموایە دەبێ گفتوگۆى زۆرى لەبارەوە بکرێ، هاوکات دەسەڵاتى پێشووى عێراقیش لاى خۆیەوە رێککەوتننامەکەى رەتکردووەتەوە\"".

گوتیشی\"" بۆ تاوتوێکردنى هەموو ئەو رێککەوتنانەى رژێمى پێشوو واژۆى کردوون پێویستە لیژنەیەکى تایبەتى لەوەزارەتى دەرەوەو پەرلەمان و لایەنى پسپۆر بۆ پێکبهێنرێت و چاو بە سەرجەم رێککەوتننامەکاندا بخشێنێتەوە، ناشتوانین هیچ رێککەوتنێک رەتبکەینەوە تاوەکو لەپەرلەمان تاوتوێ نەکرێت\"".



رووداو
"
Top