پەرلەمانتارێك: حكومەت بەرپرسی یەكەمە لەدواخستنی بودجەی 2014

پەرلەمانتارێك: حكومەت بەرپرسی یەكەمە لەدواخستنی بودجەی 2014
پەرلەمانتارێكی بێ لایەن پێی وایە كە حكومەت بەرپرسە لەڕەوانە نەكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2014 وپێویستە بەزوترین كات ڕەوانەی بكات چونكە كێشەكانی عێراق ئاڵۆزتر دەكات.


سەفیە سوهیل پەرلەمانتار لە كوتلەی بێ لایەن لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: حكومەت بەرپرسی یەكەمە لەڕەوانە نەكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2014 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت وحكومەت بەو كارە كێشەكانی عێراق ئاڵۆزتر دەكات وهەموو ساڵێك ئەنجومەنی وەزیران بودجەی عێراق دوا دەخات وبەهۆی ڕێك نەكەوتنیان لەسەری پرۆژەكە .


وتیشی: چەند لیستێكی نێو پەرلەمان ڕازی نین لەسەر ڕەوانە نەكردنی بودجەی ساڵی 2014 بۆ پەرلەمان وهەر هەڵەیەك لەو پرۆژەیە هەبێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەگڕێتەوە .

شایەنی باسە: ساڵانە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2014 دوادەخات وئەویش خۆی بۆ خۆی كێشەیەكی گەورەیە .
Top