نوێنەرێکی کورد: ھیچ لایەنێکی سیاسی دژی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەوادەی دیاری کراودا نییە
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی \"ئازاد زەینەڵ\"" لە لێدوانێکی تایبەت گوتی: \""رێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی پێویستیش بووبێت لەڕووی ئیداریەوە ئەنجام دراوە.\""
ئازاد زەینەڵ راشیگەیاند: \""تاکو ئێستا ھیچ لایەنێک بە راشکاوی دژایەتی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو رۆژەی دیاری کراوە رانەگەیاندووە.\""
ئاماژەی بۆئەوەش کرد: \""ئەگەر بارودۆخێکی تایبەت بێتە پێشەوە یاخود تانە لە یاسای ھەڵبژاردن بدرێت ئەوا ئەوکات رەنگە ھەڵبژاردن دوا بکەوێت.
پەیامنێر"
