هۆشیار زێباری: عیراق فرمێسك بۆ ئه‌سه‌د ناڕێژێت
له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌نامه بۆ گفتوگۆی ئه‌منی، هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق هۆشداریی دا له دامه‌زراندنی میرنشینێكی ئیسلامی له سوریا كه كۆنتڕۆڵكردنی ئاسته‌م بێت، ئه‌گینا عیراق باكی به رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د نییه و فرمێسكی بۆ ناڕێژێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌حره‌یندا، هۆشیار زێباری ئامانجه‌كانی گه‌لی سوریای به ره‌وا له‌قه‌ڵه‌مدا و ره‌تیكرده‌وه هیچ هێزێكی چه‌كداری عیراق له سوریا بجه‌نگێت، راشیگه‌یاند كه به لایه‌نی ئێرانیشیان وتووه كه به‌غدا به‌شێك نییه له قه‌یرانی سوریا و چه‌كیش به‌هیچ لایه‌نێكی ململانێكه نادات.
زێباری روونیكرده‌وه كه روانگه‌ی عیراق بۆ قه‌یرانی سوریا، رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیی تێدا نییه و چاره‌سه‌ری پێشنیازكراو، گرتنه‌به‌ری گفتوگۆ و په‌نابردنه بۆ ئاشتی له گۆنگره‌ی جنێف 2 كه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه ناكۆكه‌كان به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
وتیشی: ره‌نگه گۆنگره‌كه، چاره‌سه‌ری سیحریی بۆ قه‌یرانی سوریا پێ نه‌بێت، به‌ڵام زه‌مینه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ گفتوگۆ له‌نێوان نوێنه‌رانی رژێمی سوریا و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته تا له‌سه‌ر قۆناغی گواستنه‌وه رێك بكه‌ون.
خه‌ندان
