ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی: بارزانی سه‌رۆكێكی باشه بۆ عیراق
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حه‌یات و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به پێشنیازكردنی ناوی مه‌سعود بارزانی بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، سیاسه‌تمه‌داری عیراقی وتی: \"" له‌و بڕوایه‌دام كه بارزانی سه‌رۆكێكی باش ده‌بێت بۆ عیراق.\""
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی دایه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی ململانێ له نێوان كورد و سوننه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار و له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: \""له‌و بڕوایه‌دا نیم ململانێ رووبدات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی رووده‌دات، رێكه‌وتنی نێوان كورد و سوننه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته.\""
وتیشی: \""ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم كه‌س ده‌ستی به‌و پۆسته‌وه نه‌گرتووه‌و پۆسته‌كه‌ش بۆ یه‌ك تایه‌فه دیاری نه‌كراوه.\""
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ره‌وشی عیراق به ره‌وشێكی سه‌خت و قورس دا تێپه‌ڕ ده‌بێ و خۆی له شكستێكی راسته‌قینه‌ی گه‌وره‌یئیداره‌ی ئه‌منی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه.
خه‌ندان "
