ره‌وتی سه‌در ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه، نوری مالیكی بتوانێت بۆ جاری سێیه‌م ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، به‌ڵكو هێنده‌ی نه‌ماوه له هاوكێشه‌كه بچێته‌ده‌ره‌وه
حوسێن شه‌ریفی وتیشی: ئه‌و لێدوانانی له‌باره‌ی پێشه‌نگبوونی مالیكی به‌رامبه‌ر به ركابه‌ره‌كانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو قسه‌یه‌كی ناته‌واوه‌و دروست نییه، به‌م قسانه ده‌یانه‌وێ وێنه‌ی مالیكی چاك بكه‌ن، چونكه شانسی مالیكی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ورده‌ورده كه‌مده‌كات.
روونیكرده‌وه: مالیكی هێنده‌ی نه‌ماوه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بچێته ده‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی له هه‌ڵبژادرنی پێشوو به‌ده‌ستی هێناوه ئه‌مجاره به‌ده‌ستی ناهێنێت، له ئێستادا گه‌لی عێراق له‌به‌رچاوی حكومه‌ته‌وه به‌ده‌ست خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ناڵێنێت و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نییه.
ئاماژه‌یدا: ئه‌مانه ئه‌و هۆكارانه‌ن شانسی مالیكیان له گۆڕه‌پانه‌كه كه‌مكردۆته‌وه، ده‌نگی زۆری به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی له ده‌ستداوه.
پێشتر نوێنه‌رێكی ده‌وڵه‌تی یاسا محه‌ممه‌د سه‌هیود، رایگه‌یاند، هێنده‌ی نه‌ماوه بۆ سێیه‌مجار ده‌سه‌ڵات بكه‌وێته‌وه ده‌ست مالیكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوی ئه‌و قۆناغه‌یه، دژبه‌ر‌انی مالیكی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته ده‌ده‌ن له شه‌قام دوورن، هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه دوێنێ سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا سامی عه‌سكه‌ری رایگه‌یاند، هه‌موو پێشبینییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن نوری مالیكی له پێشه‌نگی سه‌رجه‌م ركابه‌ره‌كانی دایه، ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات بۆ سێیه‌مجار له شوێنی خۆی نییه، له هه‌مانكاتدا مالیكی په‌نای بۆ بیانی نه‌بردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وێت.
