ڕەوتی سەدڕ: دژی بڕیاری دادگایە لەسەر دەرچوونی فەرمان بەدەستگیر كردنی دوو پەرلەمانتار

ڕەوتی سەدڕ: دژی بڕیاری دادگایە لەسەر دەرچوونی فەرمان بەدەستگیر كردنی دوو پەرلەمانتار
پەرلەمانتاریكی ڕەوتی سەدر لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێی وایە كە دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن بەسەر دوو پەرلەمانتار لەكاتی هەڵبژاردن كردەوەیەكی زۆر ناشرینە وپێویست بوو كە لەماوەی ئەم چوار ساڵە حكومەت كاری بكردایە بۆ كەم كردنەوەی گەندەڵی .


جەواد جەبوری پەرلەمانتار لەسەر ڕەوتی سەدڕ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی پێش چەند رۆژێك فەرمانی دەستگیر كردن بەسەر دوو پەرلەمانتار لە ڕەوتی سەدڕ دەرچوو كە دەستیان هەیە لە گەندەڵی وسەرف كردنی پارەی گشتی عێراق وئێمە وەكو ڕەوتی سەدڕ دژی ئەو بڕیارەین چونكە حكومەت وسەرۆك وەزیرانی عێراق ئێستا سەرجەم كارەكانی تەنها بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردنە وئەو تۆمەتانە دوورن لەڕاستیدا.

وتیشی: ئەگەر بێتو ڕەوتی سەدڕ دەستیان هەبووە لەگەندەڵی ئایا بۆ پێش نزیك بوونەوەی هەڵبژاردن ئەو بڕیارەی دەستگیركردن دەرنەچوو ئایا حكومەت وسەرۆك وەزیران ئاگادار نەبوون كە لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا چۆن گەندەڵی كراوە بۆیە وەكو ڕەوتی سەدڕ دژی ئەو بڕیارەین وپێویستە چاویی پێ بخشێنرێت.

جێگای ئاماژەیە: پێش چەند رۆژێك دادگای عێراق فەرمانی دەستگیر كردنی دوو پەرلەمانتار لەسەر ڕەوتی سەدر دەركرد بەهۆی بەشداری كردنیان لەگەندەڵی هەرچەندە ئەو دوو پەرلەمانتارە لەسەر لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانین.
Top