مالکی گەیشتە تاران
ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە لەو گەشتەی مالکیدا ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵیدان.
بریارە مالکی سێ رۆژ لە ئێران بمێنێتەوەو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئێران دیداروگفتگۆی هەبێ. هەروەها بریارە سەردانی شاری مەشهەد لە باکووری ئێران بە مەبەستی زیارەتی ئیمام رەزا، ئیمامی هەشتەمی شیعەکان بکات.
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ رێورەسمی پێشوازیکردنی فەرمی لە کۆشکی سەعد ئابادی تاران لە نوری مالکی دەکرێ و پاش ئەوە دیداری شاندە عێراقی و ئێرانیەکان دەستپێدەکات.
نوری مالکی پاش دیدارەکانی لە پرێس کونفرانسێکدا بەشداری دەکات و رۆژی هەینی لە شاری مەشهەدەوە بۆ بەغدا دەگەرێتەوە.
باسنیوز
