عێراق لە نێوان 10 گەندەڵترین وڵاتی جیهانیە و ئێرانیش لە نێوان 177 وڵاتدایە

 عێراق لە نێوان 10 گەندەڵترین وڵاتی جیهانیە و ئێرانیش لە نێوان 177 وڵاتدایە
رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاند: کە عێراق لە نێوان 10 گەندەڵترین وڵاتی جیهانیە و ئێرانیش لە نێوان 177 وڵاتدا لە ریزی 144ـەمین وڵاتی گەندەڵی جیهانە.
بە پێی راپۆرتی ساڵانەی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2012، ئێران لە نێوان 176 وڵاتدا كە لێكۆڵینەوەیان تێدا ئەنجامدرابوو، لە ریزی 133 وڵاتی گەندەڵی جیهان ناوی هاتبوو. کەچی ئێران لە ساڵی 2003 لە ریزی 78 ـەمین وڵاتی جیهان ناوی هاتبوو، بەڵام لە پاش هاتنە سەركاری ئەحمەدی نەژاد وەك سەرۆكی ئێران،
لە ساڵی 2009 لە ریزی -168وڵاتی جیهان دانرابوو، كە نیشاندەری ئەوەیە گەندەڵی لە سەردەمی سەرۆكایەتی ئەحمەدی نەژاد بە رێژەیەكی بەرچاو زیادیكردبوو. ئەو راپۆرتەی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، كە لە رۆژی 2-12-2013 بڵاویكردووەتەوە،
وڵاتانی ئەفغانستان، كۆریای باكوور و سۆمالی بە گەندەڵترین وڵاتی جیهان ناوبردووە و وڵاتانی دانیمارك و نیوزلەند بە خاوێنترین وڵاتی جیهان لە نەبوونی گەندەڵی ناو دەبات. لە پاش ئەفغانستان، كۆریای باكوور، سۆماڵ و 10 وڵاتی دیكە، عێراق،
سووریا، لیبیا، باشووری سودان، چاد، گینیا، گینیای بیسائۆ، تۆركمانستان، ئۆزباكستان و یەمەن دێت. لە لایەكی دیكەوە دانیمارك بە 91 خاڵ، نیوزیلاند 91 خاڵ، فینلاند 89 خاڵ، لۆكسمبۆرگ، كەنەدا، ئوسترالیا، هۆڵندا، سویسرا،
سەنگافورە و نەرویج پاكترین وڵاتن لە رووی گەندەڵی ئیدارییەوە. ئەو رێكخراوە دەڵێت: \"بەپێی لێكۆڵینەوەكان، كە لە سەرانسەری جیهان ئەنجامدراون، 70% وڵاتانی جیهان گەندەڵی ئیدارییان بە شێوەیەكی جیدی تێدایە."
Top