ئه‌مریكا له‌كاتی هێرش بۆسه‌ر عێراق 50 ئه‌فسه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌كڕێ
به‌شی فارسی ماڵپه‌ری ئه‌نجوومه‌تی باڵای ئیسلامی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌و باڵوێزه گوتویه‌تى پێش ده‌ستپێكی هێرشی ساڵی 2003 ئه‌مریكا 50 ئه‌فسه‌ری پایه‌بڵندی سوپای عێراقی كڕیوه.
ئه‌نجوومه‌نی شورای رێبه‌رایه‌تی شۆرشی عێراق به سه‌دامیان گوتبوو به‌غداد ده‌كه‌نه ئیستالینگراد، به‌ڵام زۆرینه‌یان و له‌سه‌ره‌وه‌یان تارق عه‌زیز جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ژێربه‌ژێر په‌یوه‌ندى به ئه‌مركیاوه هه‌بووه.
ئه‌و به‌رپرسه رووسیه نه‌یشیشارده‌وه له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌مریكا تاریق عه‌زیز خۆی به‌ده‌سته‌وه‌داو به‌رله‌خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی دیداری له‌گه‌ڵدا هه‌بووه.
باڵوێزی پێشووی روسیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌مریكا زیاتر له 50 له فه‌رمانده باڵاكانی سوپای عێراقی كڕی و باشترین ژیانی له ئه‌مریكا بۆ دابین كردن.
ئه‌مریكا له‌ساڵی 2003 هێرشی كرده سه‌ر عێراق و كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن هێنا.
باس‌نیوز
