عیراق وه‌جبه‌ى یه‌كه‌مى فڕۆكه‌ى (MI-35)ى رووسى وه‌رگرت
له به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه:\" به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى وه‌زیری به‌رگرى عیراق، فه‌ریق روكن عه‌بود قه‌نبه‌ر، یاریده‌ده‌رى سوپاسالار بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان و ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى‌و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كان‌و ئه‌فسه‌ره‌كان، وه‌جبه‌ى یه‌كه‌مى فڕۆكه روسییه‌كه، وه‌رگیرا\"".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه فڕۆكه‌ى (MI-35)ى رووسى، به‌یه‌كێك له فڕۆكه پێشكه‌وتووه‌كان له جیهاندا ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و له هه‌موو جۆره پاڵپشتییه‌ك بۆ هێزه پیاده‌كان‌و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه، كه بۆ دژه تیرۆر و پێكانى هه‌موو ئامانجه راوه‌ستاو و جووڵاوه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت به‌شه‌و و به رۆژ و له‌هه‌ر كه‌شێكدا بێت.
وه‌رگرتنى وه‌جبه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و فڕۆكانه، هێز و توانایه‌كی باش به هێزه‌كانى سوپاى عیراق ده‌داتو كاریگه‌رى ئیجابیشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌داى سوپاكه له نه‌هێشتنى \""تیرۆر\""و راوه‌دوونانى چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان، وه‌ك له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه.
خه‌ندان"
