شه‌هرستانی رەزامەندی خۆی نیشانداوە نوێنەری هەرێمـی کوردسیان لە گەڵ شاندی عێراق بە یەکەوە گفتوگۆ لە گەڵ تورکیا بکەن
فه‌یسه‌ڵ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه، به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه، شه‌هرستانی به تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی توركیای راگه‌یاندوه،
به‌غدا پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سێقۆلێی له‌نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و توركیا، بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، ره‌تده‌كاته‌وه. شه‌هرستانی دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه، عێراق پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌نێوان توركیا و عێراق، قبوڵ ده‌كات كه نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی لیژنه‌كه‌ی عێراقدا بن، به‌ده‌ر له‌وه‌ش پێكهێنانی هه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ی به هێڵی سور ناوبردوه.
ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عێراقیشی نیشانداوه بۆ زیادكردنی رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی کورستان، به مه‌رجێك له‌ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆدابێت.
