هۆشیار زێباری گەیشتە كابوڵ
هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێكرا.
سەردانەكەی زێباری بۆ ئەفغانستان، یەكەم سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراقە بۆ ئەو وڵاتە و بەپێی سەرچاوەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، سەردانەكە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان كابوڵ و بەغدایەو بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە چاوی بە سەرۆك كۆمار و كاربەدەستانی ئەو وڵاتە بكەوێت.
حكومەتی عێراق لە هەوڵی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیدایە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی و ناوچەكە، گرنگترین ئەو هەوڵانەش ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەنقەرەو بەغدا بوو دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر گرژیی لەنێوانیاندا هەبوو.
رووداو
